وه‌زاره‌تى رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 2 ى 2 ى 2021 ، حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی وەرزش، پێشوازی لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری قەزای زاخۆ کرد.
وه‌زاره‌ت راشیدهگهێنێت: شانده‌كه بە مەبەستی چارەسەری گرفت و کێشەکانی یانەی زاخۆ سەردانی وەزارەتیان کردبوو.
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌دا هاتووه: كه حیکمەت مەحەمەد ئەبوزەید گرفتەکانی یانەی زاخۆی باسکرد لە نەبوونی بودجە و خراپی ڕەوشی یاریگا کە و کێشەکانی کە ڕووبەڕووی یاریزانان دەبنەوە .
له‌كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی لە داواکانی پەڕلەمانتارن کرد سەبارەت بە یانەی زاخۆ و شێخ شاكر سمۆ بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی ڕاسپارد پەیگیری داوا و پێداویستییەکانیان بکات.
وه‌زاره‌تى رۆشنبیری به‌دواداچوون بۆ کێشه‌کانی یانه‌ى زاخۆ ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.