شاندێكی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان سەردانی لیژنەی ئۆڵۆمپیی کوردستانی کرد
نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 2021/2/1، شاندێکی لیژنەی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوان، بەسەرۆکایەتی جەلال پەرێشان جێگری سەرۆکی لیژنەو ئەندامیهتیی فەیسەڵ عەباس ئەندامی لیژنەو راوێژکاری لیژنەکە، سەردانی لیژنەی ئۆلۆمپیی کوردستانی کردو لەلایەن د.دیار محهمهدو موئەیەد مهغدید جێگرانی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی و ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەكه پێشوازیی لێکرا.
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتیی پڕکردنەوەی بۆشایی یاسایی لەبواری وەرزش بەگشتی و هەماهەنگیکردنی هەردوولا بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەکی نوێ بۆ لیژنەی ئۆلۆمپیی کوردستان کرا.
شاندی لیژنهكهی پەرلەمان داوایان لەلیژنەی ئۆلۆمپی کرد پێداچوونەوە بەو پڕۆژهیاسایەى لیژنەی ئۆلۆمپی بکەن کەساڵی 2007 پێشکەش بەخولی دووەمی پەرلەمانیان کردبوو، بۆئەوەی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەوەرزی تازەی یاسادانان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
لەلایەن خۆیانەوە ئەندامانی لیژنەی ئۆلۆمپی سوپاس و دەستخۆشییان لەهەوڵەکانی لیژنەی رۆشنبیری و وەرزش و لاوان کردو بەلێنیاندا بەزووترین کات پێداچوونەوە بەپڕۆژە کۆنەکە بکەن و پرۆژەیەکی نۆێ پێشکەش بەپەرلەمان بکەنەوە بەسوود وەرگرتن لەیاسای لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.