وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێوشوێنه‌كانی بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان له نێو پسووله‌ی خۆراكدا ئاشكرا ده‌كات .
محه‌مه‌د حه‌نون،وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، له‌و كاته‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رزبۆته‌وه ،چاودێری جووڵه‌ی بازاڕ ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زاره‌تی بازرگانی په‌له ده‌كات له ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست بۆ كڕینی برنج و شهكرو رۆنی زه‌یت و ئارد،بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان له‌و ماددانه دابین بكرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.