Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:03

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ: ئەمساڵ 80 پڕۆژەی ستراتیژی ئاو ئامادە کراون

کوردستان TV
100%


 لە ھەرێمی کوردستان ھەشتا پڕۆژەی ستراتیژیی بواری ئاو و ئاوەڕۆ ئامادە کراون و بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێمی کوردستانیش  رایده‌گه‌ێنێت: کێشەی ئاوەڕۆی ھەولێر چارەسەر دەکرێت و وێستگەی پاڵاوتنیش دادەمەزرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ رایده‌گه‌ێنێت: له‌ئێستادا کار لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژیی ئاو بەردەوامە بۆ تەواوکردنیان و بڕیاری ئەمساڵ پڕۆژەی گۆڕینی ئاوەڕۆی ھەولێر و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆکەیە کە ئەویش پڕۆژەیەکی ستراتیژییە، چونکە جگە لە چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەڕۆ لەنێو سەنتەری شاری ھەولێر، وێستگەی پاڵاوتنیش بۆ ئاوەڕۆی ھەولێر دادەمەزرێت، ئەمەیش لەسەر قەرزی ژاپۆنی ئەنجام دەدرێت.

ده‌شڵێت: پڕۆژەکان دابەشی سەر ھەموو ناوچە و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کراون، چونکە ساڵی ڕابردوو سێ پڕۆژە بە یەک پاکێج بۆ شاری سلێمانی و ھەڵەبجە ئەنجام دران.

ئاری ئەحمەد ئاماژە بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ پلانی کورتخایەن و درێژخایەنی ئامادە کردووە کە لە چوارچێوەی پلانەکەدا ھەشتا پڕۆژەی ستراتیژی و زیاتر لە ٣٠٠ پڕۆژەی  ئاسایی پێشکەش بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراون، تا لە کاتی گونجاودا ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنیان بدرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.