زۆربه‌ی شۆفێران كێشه‌ی پاتریان بۆ دروستده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بونی شاره‌زاییان تیایدا‌و هیچ كات كرداری پشكنینی بۆ ناكه‌ن.
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه، پاتری نیوه، ته‌مه‌نی (48) مانگه‌و دوای چوار ساڵ ده‌ست به‌خراپ بون ده‌كات، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی تری بۆ دروست نه‌بێت، پێویسته بیگۆڕیت، ئه‌وه‌ش باشترین جۆری پاتریه.
به‌ڵام شاره‌زایانی بواره‌كه به‌پێویستی ده‌زانن، كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ مانگ جارێك پشكنین بۆ پاتری ئۆتۆمبێل بكرێت، به‌وشێوه‌یه له‌ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتن ده‌پارێزرێت، هاوكات پێویسته له‌كاتێكدا پشكنینی بۆ ده‌كه‌یت، سه‌یری جه‌مسه‌ره‌كانی بكه‌یت‌و ئه‌گه‌ر كلسی پێوه‌بوو، ئه‌وا پاكی بكه‌ره‌وه، چونكه هه‌ندێكجار به‌هۆی زۆری كلسه‌وه كاره‌بای زۆر ناگه‌یه‌نێت‌و ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌ش كورت ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا پله‌ی گه‌رما زۆر به‌رزده‌بێته‌وه، پاتریه‌كه‌ت بارگاویكه‌وه، چونكه پله‌ی گه‌رمی زۆر ناهێڵێت پاتری به‌باشی بارگاوی ببێته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی، كاتێك پاتری ده‌ست به‌كاری خۆیده‌كات، ترشه‌كه‌ی ناوی له‌گه‌ڵ پڵیته قوڕقوشمیه‌كه‌ی كارلێك ده‌كات، له‌كاتی بارگاویكردنه‌وه‌ی پاتریه‌كه‌شدا كارلێكی كیمیاوی پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كبریتاتی قوڕقوشمه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ ئۆكسیدی قوڕقوشم، به‌وه‌ش پڵیته‌كانی پاتریه‌كه ئاماده‌ده‌بن‌و ده‌بنه پێكهاته‌یه‌كی ئه‌سڵی، به‌وه‌ش پاتریه‌كه سه‌رله‌نوێ كارده‌كات‌و كاره‌بای پێویست دابینده‌كات.
ژێده‌ر - هاتووچۆی سلێمانی
چۆن پاتری ئۆتۆمبێله‌که‌ت ده‌پارێزیت
زۆربه‌ی شۆفێران كێشه‌ی پاتریان بۆ دروستده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.