به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه، لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه.
له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كه بڵاوی كرده‌وه: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجە‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ په‌رله‌مان.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ڕاو سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو و بڕیاردرا به‌نوسراوێك داوا له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، خولێك بۆ په‌رله‌مانتاران بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌سه‌ر شێواز‌و چۆنیه‌تیی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ناو پڕۆژه‌یاساى بودجه وه‌ربگرن، چونكه ماوه‌ی چه‌ند ساڵیكه به‌هۆی خرابیی دۆخی داراییه‌وه پڕۆژه‌یاسای بودجه نه‌هاتۆته ناو په‌رله‌مان.
لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه دواتر سه‌ر‌جه‌م ئه‌و سكاڵا‌و نوسراو و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون، خوێندرانه‌وه‌و ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ریان خسته‌ڕوو و ڕێكاری په‌یڕه‌وییان له‌سه‌ر گیرایه‌به‌رو ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.