بە مەبەستی پشتگیریکردن لە سەقامگیریی عێراق، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی تاران دەکات.
جینین بلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق و راوێژكاری رابەری باڵای شۆرشی ئێران دوایین پێشهاتەكانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنیان تاوتوێ كرد.
لە ڕۆژانی ٣١ی کانوونی دووەم و ١ی شوباتدا، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێی پرسە هەرێمایەتییەکانی کرد وەک بەشێک لەو هەوڵانەی کە بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیریی عێراق دەنرێن.
شایانی باسە، کە خاتو پلاسخارت پێشتریش سەردانی ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکەی کردووە.
ئەم جۆرە سەردانانە زیاتر ئەرکی پێسپێردراوی (ماندێت) ی یونامی بەهێزتر دەکەن کە بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٢٥٢٢ی ساڵی ٢٠٢٠ پێویستە ئاسانکاری بۆ گفتوگۆی هەرێمایەتی بکات و هاریکاریش پێشکەش بکات لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە سەقامگیریی سنوور و وزە و ژینگە و ژێرخان و تەندروستیی گشتیی و پەنابەران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.