Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:25

عەلی جەوانمردی : پێویستە کورد خۆی کیشەی خۆی چارەسەر بکات و ناو ماڵی خۆی یه‌کبخاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

عەلی جەوانمردی ـ نووسەرو چالاکوانی سیاسی لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە رۆڵی نەرێنی ئێران و ئەو سیاسەتەی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان گرتوویەتیە بەر رایگەیاند

دوای ئەوەی دەزانیین سیاسەتی ئێران چۆنە ، كە ئەگەر ئامانجی نەتوانی لە رێگەی سیاسی بهێنێتە بەر ئەوا لە رێگەی كەلتووروهونەرەوە هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر هەرێم . ئێران نزیكەی 8 بۆ 16 ملیار دۆلار ساڵانە پێشكەشی سوریایان دەكرد بەڵام نەیانتوانی لە رێگەی دیكەی ئەو یارمەتییە بە شێوەیەكی سروشتی پێشكەشی سوریا بكەن ، ئەوا هەرێمیان هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئەو ئامانجەیان بپێكن بەڵام نەیانتوانی ، سەركردایەتی كورد ئەو ڕیگەیەیاننەدا ، سیاسەتی سەربەخۆیان هەلبژارد .

هەروەها مەسەلەی ریفراندۆم ئەو پرسە دیسانەوە ئێرانی نارەحەت كرد ، ئەوەش وای كرد كە دژایەتی بكەن ،

روونیشیكرده‌وه‌  توانیان كەركووك بسێننەوە بەڵام نەیانتوانی ئەو بیرە لە فیكری تاكی كورد دەربكەن .

ئاماژه‌شیدا  كة ئێمە نەمانتوانیوە مێژووی خۆمان وەكو خۆی بنووسینەوە . ئێستا بەڵگە هەیە كە ئێران داڵدەی داعش و قاعیدە و تاڵیبانی داوە ، هەروەها یارمەتی داعشی داوە لە سوریا ، بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێن كە ئەگەر بەشار ئەسەد لە حوكم نەمێنێت ئەوا سوریا دەكەوێتە ژێر دەستی تیرۆریستان .

راشیگه‌یاند كه‌ ئێران كە هیچ بەشداری شەری داعش نەكردووە ، خۆیان وا نیشان دەدەن كە ئەوان داعشیان شكاندووە ، ئێمە هەموو ئەو شەڕەمان كردووە كەچی نەمانتوانیوە سەروەرییەكانی خۆمان نیشان بدەین . زۆرترین كیشەی هەرێم لە گەڵ بەغدا بۆ دەستتێوەردانی ئێران دەگەڕێتەوە . عێراق لە هیچ بوارێك پێشكەوتنی بەخۆوە نەبینیوە ، بەبەراورد لە گەڵ هەرێمی كوردستان ، بەڵام راگەیاندن وای نیشانداوە كە بەغدا لە هەرێم باشترە ئەوەش كاری ئێرانە ، ئەگەر نا حكومەتی عێراق ئەو یارییە نازانێت .

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ لە جیاتی ئەوەی بمانەوێت لە گەڵ بەغدا رێك بكەوین ، پێویستە ئێمە خۆمان و كیشەی خۆمان چارەسەر بكەین . خۆرێكخستنەوەی ماڵی كورد و یەكهەڵوێستی كورد پێویستە لە هەرێمی كوردستان هەبێت . ئێران هەوڵ دەدات پرسی كورد لاواز بێت ، نەك تەنها بۆ باشوور بەڵكو بۆ هەموو پارچەكانی دیكە . تا كۆماری ئیسلامی مابێت ئەوا دەستێوەردانی لە وڵاتانی جیهان بەردەوام دەبێت . بۆیە كورد پێویستە كیشەكانی خۆی ، خۆی چارەسەر بكات و روو لە بەغدا نەكات .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.