Erbil 11°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:10

عەبدولموهەیمــەن بارزانــی: تا ماوم سه‌رۆک بارزانى بەسه‌رۆکى خۆم و پارتی بە حزبی خۆم دەزانم

کوردستان TV
100%

عەبدولموهەیمــەن بارزانــی ئەندامــی ئەنجوومەنــی ســەرکردایەتی پارتــی دیموکراتــی کوردســتان، چەواشــەکاریی چەنــد پەیجێــک بــەدرۆ دەخاتــەوە.

عەبدولموهەیمــەن بارزانــی ئەندامــی ئەنجوومەنــی ســەرکردایەتی پارتــی دیموکراتــی کوردسـتان، ڕایگەیانـد: چەنـد ڕۆژێکـە، لـە چەنـد پەیجێـک هەواڵێکـی چەواشــەکارانە بڵاوکراوەتــەوە، گوایــە مــن لــە جەنابــی ســەرۆک بارزانــی و پارتــی دیموکراتــی کورســتان تــوڕە و نیگەرانــم، ئەمــە هەواڵێکــی هەڵبەســراوە و هیــچ بناغەیەکـی نییـە و درۆیەکـی گەورەیـە، ئەوانـەی لـە پشـت ئـەو چەواشـەکارییەن، بـۆ مەبەسـتی خۆیـان کـە شـێواندنی ڕاسـتی و دروسـتکردنی فەوزایـە، پەنایـان بردۆتـە بــەر درۆ هەڵبەســتن.

هەروەهـا گوتـی: لێـرەوە ئـەو هەواڵـە چەواشـەکارییە ڕەتدەکەمـەوە و بـە درۆیەکـی گـەورەی دەزانـم کـە بـە نـاوی ئێمـەوە هەڵبەسـراوە، بـەو چەواشـەکارانە دەڵێـم ئەنـدام و لایەنگـر و دۆسـتانی پارتـی زۆر لـەوە هۆشـیارترن بـڕوا بـەو درۆ و دەلەسـانە بکـەن.

‎زیاتــر گوتــی: 56 ســاڵە لــە ریزەکانــی پارتــی دیموکراتــی کوردســتان کار دەکــەم و ئێسـتاش کـە لـە سـەرکردایەتی ئـەم حزبـە دام، هەمیشـە خـۆم بـە وەفـادار بـۆ ڕێبـازی بارزانــی و پارتــی دەزانــم، بۆیــە ڕایدەگەیەنــم مــن بــە هیــچ شــێوەیەک لــە جەنابــی سـەرۆک مەسـعود بارزانـی و پارتـی دیموکراتـی کوردسـتان زویـر نیـم، بـە پێچەوانـەوە تـا مـاوم جەنابـی سـەرۆک بارزانـی بـە سـەرۆکی خـۆم و پارتـی بـە حزبـی خـۆم دەزانـم و خـۆم بـە سـەربازێکی بـە وەفـاى ئه‌م رێبازه‌ ده‌زانم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.