سەرۆکی حکومەت داوای کرد، وەزارەتی دادی فیدراڵی و دامودەزگا دادوەرییەکانی عێراق، ڕۆڵی گرنگ و ئەرێنی خۆیان بگێڕن لە سنووردانان و ڕێگریکردن لەو کارە نایاسایی و دەستدرێژییانەی دەکرێتە سەر موڵک و ماڵ و زەوی هاووڵاتییانی کورد.
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سالار عەبدولسەتار وەزیری دادی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەتی گرنگیی هەماهەنگیكردن لە بواری بەشداریکردن و ئامادەبوون لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.
لە دیدارەکەدا هەروەها ، جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و کەسوکاری شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیاباران و خاپوورکردنی هەزاران گوند و دێهاتی کوردستان لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق کرا.
سەرۆکی حکومەت داوای کرد، وەزارەتی دادی فیدراڵی و دامودەزگا دادوەرییەکانی عێراق، ڕۆڵی گرنگ و ئەرێنی خۆیان بگێڕن لە سنووردانان و ڕێگریکردن لەو کارە نایاسایی و دەستدرێژییانەی دەکرێتە سەر موڵک و ماڵ و زەوی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ نەهێشتنی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی ئەو ناوچانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.