Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:40

پارتی: ماوه‌یه‌که‌ ژمارەیەک میدیا و تۆڕه‌ کۆمەڵایەتییه‌ گوماناویه‌کان هه‌ڵمه‌تی ناشیرنکردنی خه‌ڵکی نیشتیمان په‌روه‌ریان ده‌ستپێکردووه‌

راگه‌یاندراوێك له‌ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌
کوردستان TV
100%


ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ماوەیەكە لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتیی گوماناوی هەڵمەتێكی نابەجێی لەدژی كادیرە چالاكەكانی پارتیمان دەستی پێكردووە كە تێیدا لێدوان و نووسینیەكانیان یان دەشێوێندرێن یانیش بە درۆ لێدوان و بۆچوونی بێسەروبەر و نادروست بەناوی بەرپرس و كادیرانی چالاكی پارتی بڵاو دەكرێنەوە.  راشیده‌گه‌یه‌نن: كادر و لایەنگرانمان و نیشتیمانپەروەران پێداگیرتر دەبن لە بەرگریكردن لە بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و  هیچ جۆرە ئیرهاب و چەواشەكارییەك كاریان لێ ناكات.
ده‌قی راگه‌یاندراوی ده‌زگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان: 

ماوەیەكە لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتیی گوماناوی هەڵمەتێكی نابەجێی لەدژی كادیرە چالاكەكانی پارتیمان دەستی پێكردووە كە تێیدا لێدوان و نووسینیەكانیان یان دەشێوێندرێن یانیش بە درۆ لێدوان و بۆچوونی بێسەروبەر و نادروست بەناوی بەرپرس و كادیرانی چالاكی پارتی بڵاو دەكرێنەوە. ئێمە دەزانین كە ئەم جۆرە كارە ناڕەوایانە بەشێكن لەو ئیرهابە فكری و شەڕە دەروونییەی كە بەرانبەر خەڵكی نیشتیمانپەروەر و خاوەن پڕەنسیپی كوردستان لە ئارادایە بۆ ئەوەی لەكەدار بكرێن و بتۆقێندرێن.

 لێرەدا وێڕای سەركۆنەكردنی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە دژەكولتووریی و نامۆیە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەینەوە لەگەڵ بوونی ئەو هەوڵ و هەڵمەتە نابەجێیەش، كەوادیر و لایەنگرانی پارتی و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان پێداگیرتر دەبن لە بەرگریكردن لە بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هیچ جۆرە ئیرهاب و چەواشەكارییەك كاریان لێ ناكات.

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی٢ـی٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.