Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:59

بڕیاردرا زمانى کوردى له‌ لیستى داواکردن له‌سه‌روى زمانه‌کانى دیکه‌وه‌ بێت وهه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک پێگیرنه‌بێت داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

 له‌مه‌وو دوا هه‌ر ڕێستۆرانت و خواردنگه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر نرخی به‌رز بێت و لیست و تابڵۆی خواردنه‌كان  زمانی كوردی له‌سه‌روى زمانه‌كانى دیكه‌ نه‌بێت داده‌خرێت و سزا ده‌درێت .

به‌ بڕیاری نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر هه‌ر رێستورانتێكی شاری هه‌ولێر لیستی خواردن و تابڵۆكان ده‌بێت زمانی كوردی له‌ سه‌ره‌تا بنوسرێن ، سه‌باره‌ت به‌ نرخه‌كانیش پێویسته‌ نرخه‌كان له‌ نرخی ئاسایی خۆیان زیاتر نه‌بێت و ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن ڕووبه‌ڕوی لێپیچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بن .

شایه‌نی باسه‌ له‌ چه‌ند روژی ڕابردوو لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازار، پشكنین و به‌دواداچوونیان بۆ 30 ڕێستورانت و كافتریا و ماركێتیان كردووه ،‌ له‌ پشكنینه‌كه‌ 8 شوێن به‌هۆی پێگیر نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنمایه‌كان و خوارنی ماوه‌ به‌سه‌رچوو داخراون و جگه‌ له‌ داخستنی شوێنه‌كان سه‌رپێچیكاران به‌پیێ ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌ سزایی پێبژاردنیان بۆ ده‌كرێت .

ئه‌م بڕیاره‌ی گۆڕینی لیستی خواردنه‌كان و دابه‌زاندنی نرخ له‌ لایه‌ن قایمقامی هه‌ولێر،هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێری دڵخوشكردو زۆرینه‌ی هاونیشتیمانیان به‌ بڕیارێكی گونجاو و پێویستى ده‌زانن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.