Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 00:36

فراکسیۆنی پارتی: خوێنی شەهیدان دەبێتە چرایەک که‌ داهاتووی گەلەکەمان رۆشن دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1 ى  2 ى 2021 ،  17 ساڵ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی یه‌كی شوبات له‌ باره‌گاكانی پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت .

17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ 1ی شوباتی 2004، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ باره‌گاكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌كاتی پێشوازیكردن له‌ میوانان بۆ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌، دوو ته‌قینه‌وه‌ هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی  پارتی دیموكراتی كوردستان  و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ئامانج گرت ، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین سه‌ركرده‌ و كادر و هاووڵاتی  له‌هه‌ردوو پارتدا شه‌هید و برینداربوون ،  له‌م یاده‌شدا   فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه. 

ده‌قی راگه‌یاندراو:
په‌یامی فراکسیۆنی پارتی 
دروود بۆ گیانی شەهیدانی کارەساتی یەکی شوبات
لە ساڵڕۆژی کارەساتی یەکی شوباتی 2004دا، فراکسیۆنی پارتی دروود بۆ گیانی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، دەنێرێت.
تیرۆریستان، کە دژی هەموو بنەما ئاینی و مرۆییەکانن، جەژنی پیرۆزی قوربانیان بە هەلێک زانی بۆ زەفەربردن بە گەلی کوردستان و لەو رۆژەدا دەیان سەرکردە و هەڤاڵی دڵسۆزیان لە هەولێر، شەهید کرد.
تیرۆریستە دڵ و دەروون رەشەکان بە نیازی خۆیان بە شەهیدکردنی پۆلێک سەرکردە و کادیری دیاری کوردستان، پاشەکشە بە گەلی کوردستان لە داواکردنی مافەکانی دەکەن، بەڵام نەیانزانی خوێنی شەهیدان دەبێتە چرایەک و داهاتووی گەلەکەمان رۆشن دەکاتەوە.
لەو یادە غەمناکەدا، بەڵێن بە گیانی شەهیدان دەدەین درێژە بە رێبازەکەیان، کە رێبازی رزگاریی نەتەوەیی گەلەکەمانە، بدەین.
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.