Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 00:31

هاتووچۆی هەولێر لەسەر دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل هۆشداری به‌شۆفێران ده‌دات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەسەر دەستكاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل هۆشداری به‌ شۆفێران ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت: ئەو شۆفێرانە سزایی ماددی دەدرێن كە دەستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان دەكەن

فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: تابلۆ ناسنامەو هەویەی ئوتومبێلەو نابێت دەستكاری بكرێت یان ساختە بكرێت.

 راشیده‌گه‌ێنێت: بۆیە ئەو تویۆتایە تایبەتە لەلایەنی مەفرەزەكانی هاتووچۆ دەستی بەسەر داگیرا وەبرایە گەراجی دەست بەسەرداگرتن كەسزایەكەشی بەچەند شێوەیەك دەبێت بەم شێوەیە:
سزای یەك ملیۆن دینار لەسەر دەستكاری تابلۆ.
سزای سەرپێچیەكان كەبەو تابلۆیە ساختەیە ئەنجامی داوە لێی وەردەگیرێت.
سزای سەرپێچیەكان كەبەتابلۆی ئەسلی خۆی ئەنجامی داوە.
10رۆژ دەستبەسەرداگرتنی ئوتومبێلەكەو بەرەو سەرەوە.
بەلێن نامە بەدوبارە نەكردنەوەی ئەو سەرپێچیە بۆجارێكی تر.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ده‌شڵێت. ئەو رونكردنەوەیە بۆئەو شوفێرەو هەمو ئەو كەسانەیە كەدەستكاری تابلۆ دەكەن.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.