به‌هۆی زیادبوونی به‌روبومی ناوخۆیی له په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ، رێژه‌ی هاورده‌كرنیان كه‌مده‌كرێته‌وه و قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت: وه‌به‌رهێنان له پرۆژه كشتوكاڵییه‌كاندا له گه‌شه‌سه‌ندندایه و بایه‌خی زیاتریش به به‌روبومی ناوخۆیی ده‌ده‌ن .
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا كۆبووه‌وه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونه‌وه به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه هاورده‌ی پارێزگاكه ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی به‌ربوونی ناوخۆیی قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند : وه‌ك هه‌میشه بایه‌خ و گرنگی ته‌واو به‌به‌روبونی خۆماڵ و پرۆژه كشتوكاڵییه ناوخۆییه‌كان ده‌ده‌ن و جه‌خت له‌دانانی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه كشتوكاڵی و په‌له‌وه‌ری و ئاژه‌ڵیه‌كان ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌هه‌م هێنانی به‌رهه‌مێكی ته‌ندروست و زیادكردنی به‌رهه‌م له پڕۆژه‌كاندا به‌مه‌ش هه‌لی كاری زیارتر بۆ ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو له‌بواره‌كادا زیاتر ده‌ڕه‌خسێ.
رزگار حمد خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: به‌هۆی زۆربوونی پرۆژه كشتوكاڵیه‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌روه‌ها بۆ پشتگیری جوتیاران و پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان، به‌رووبومه په‌له‌وه‌ریه‌كان زیادی كردووه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد، له رێژه‌ی به‌روبومه هاورده‌كراوه‌كان ره‌چاوی زیادبوونی به‌رهه‌می ناوخۆ و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنان له‌وه‌رزه‌كاندا كراوه، لیژنه‌كه بۆ مانگی (2)ی ئه‌مساڵ بڕیاری دا 300 تۆن پارچه‌ی مریشك 400 تۆن گۆشتی سور، ماسی و هێلكه‌ش هاورده‌كردنیان قه‌ده‌غه‌یه 36هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ وه‌ك ڕه‌سید بۆ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵ دیاری كراوه.
رێژه‌ی هاورده‌کردنی به‌روبومی ده‌ره‌کی بۆ مانگی 2 دیاری کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.