له‌ساڵیادی یه‌كی شوباتدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه .
17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 1ی شوباتی 2004، له هه‌ریه‌ك له باره‌گاكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌كاتی پێشوازیكردن له میوانان بۆ جه‌ژنه‌پیرۆزه، دوو ته‌قینه‌وه هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ئامانج گرت ، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ركرده و كادر و هاووڵاتی له‌هه‌ردوو پارتدا شه‌هید و برینداربوون.
له‌ساڵیادی ئه‌م رۆژه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
لەیادی پڕ سەروەری شەهیدانی یەکی شوبات.. سەری ڕێز دادەنوێنین لە ئاستی بەخشندەیی و قوربانیانی شەهیدانی ۱ ی شوبات ... تێپەڕینی ۱۷ ساڵ بەسەر ئەم کارەساتە سورمان دەکات لەسەر خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان ...سڵاو و ڕەحمەت بۆ گیانی پاکیان، جەستەیان و خەباتیان بۆ ئاوەدانی و سەربەخۆیی کوردستان بوو، ..دەستی پیسی تارێک پەرستان گەیشتە جەستەی کۆمەڵە خەباتگێرو سەرکردەیەکی نیشتیمان، ئاسمانی کوردستانیان تاریک کرد لەم ڕۆژەدا ...بەڵام خۆری ئاسۆی کوردستان هەمیشە بەرەو بەرزی هەڵمەت دەنێت...
سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان ، سلاو ڕێز بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم هێزەکانی ئاسایش و ناو خۆ...
تێکەڵ بوونی خوێنی ئاڵی شەهیدانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و شەهیدانی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەم ڕۆژەدا هانمان دەدات بۆ زیاتر یەکبوون و یەکخستنی ناوماڵی کوردستان..... هەربژی ڕوحی تەبایی و پێکەوەژیان و ئارامی و ئاشتی .....بەرزو شەکاوەبێت ئاڵاکەمان....
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
۱ ی شوباتی ۲۰۲۱
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.