Erbil 4°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 05:52

له‌ کەرکوک دوو خوشک له‌ لایه‌ن براکه‌یانه‌وه‌ به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ کوژران

پێشتریش مام و پورێكی خۆی كوشتووه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی کەرکوک له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکوک له‌ نزیک مزگەوتی برایەتی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو خوشك كوژران.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هاووڵاتییەک بەناوی (هەردی خالید نادر) دوو خوشکی خۆی بەناوەکانی (پەرژین خالید نارد) له‌دایكبووی ساڵی 1994 و (ئەڤین خالید نادر) له‌دایكبووی ساڵی 2003 لەناو ماڵی خۆیان بەچەکی جۆری كڵاشینکۆف کوشتووه‌.

ڕاشیه‌یاندووه‌: تۆمه‌تبار دوای کوشتنی ھەردوو خوشکەکەی بەرەو شوێنێکی نادیار هه‌ڵاتووه‌.

پۆلیسی کەرکوک له‌ باره‌ی بكوژه‌كه‌وه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: بكوژه‌كه‌ تۆمەتبارە به‌ كوشتنى مامی خۆی کەوا ماوەیەک پێش ئێستا كوشتوویه‌تى، هه‌روه‌ها ئامۆزایه‌كیشى بریندار كردووه‌.

ڕاشی

گه‌یاندووه‌: ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا پورێكیشی كوشتووه‌ و له‌ ئێستاشدا تیمه‌كانی پۆلیسى كه‌ركوك به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت.

شایه‌نی باسه‌ بكوژه‌كه‌ خه‌ڵكی گوندی عه‌لی به‌یانی سه‌ر به‌ شاره‌دێی شوانه‌.

هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.