د. کەمال کـەرکـووکـی ـ بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک - گەرمیانی پ.د.ک لە میانەی بەشەداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ئالنگارییەکانی بەردەم هەرێمی کـوردسـتان رایگەیاند ئەمڕۆ یادەوەرییەكی زۆر تاڵمان هەیە ئەویش كۆچ كردنی كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندووە ، سەركردەیەكی لێهاتوو ، هەمیشە ئەستێرەیەكی گەش لە ئاسمانی كوردایەتی و دیموكراسیەت دەمێنێتەوە و هەمیشە لە دڵمانە و لە دڵمان ئەمێنێتەوە .
سەبارەت بە پرسی باروزدۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دوای 16ی ئۆكتۆبەر وەزعی ئەو ناوچانە ، بە شێوازێكی عەسكەرتاریەت بەرێوە دەچێت و تەعریب بەردەوامە ، ئەو ئاساییكردنەوەی ئەو بارودۆخە ، كە پێشتر لە ئارادابوو ، هەمووی دوای ریفراندۆم ، لە لایەن كەسانێك و گروپێكەوە كەوتە بارودۆخێكی دیكەوە . خەڵكی كوردستان هێزێكی لە بن نەهاتووە ، لە ریفراندۆم ئەوەیان سەلماند كە داوای مافی رەوای خۆیان بكەن .
روونیشیكردهوه كه ئەو ناكۆكییەی كە هەیە هی گەل نییە بەڵكو ناكۆكییەكی حزبییە ، هەندێكیش فێرە خیانەت بووە ، ناتوانێت دەستبەرداری بێت . پارتی و خەڵكی كوردستان لێكتێگەیشتنێكی پێكەوەییان هەیە و راوبۆچوونەكانی پارتی و خەڵكی كوردستان هەمان راو بۆچوونە كە بەرگری لە مافە رەواكانی نەتەوەی كورد و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات .
بارودۆخی كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری ئالۆزە و ناسەقامگیرییەكی بەرفراوان هەیە و كەس خاوەنی كەسایەتی خۆی نیە . بەڵام پارتی درك بەوە دەكات و هەوڵیش بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو مافانەی كە لە خەڵكی كورد و نەتەوەكانی دیكە سەندراوەتەوە بگەڕێتەوە و پارتی لەو پێناوەدا لە هەوڵی بەردەوام دایە . دڵنیام خاوەن حەق ، دڵشاد دەبێت بەوەی رزگار دەبێت خۆی خاكەكەی لە دەست شۆڤینییەكان .
پرسی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراو بە رای ئێمە ئەستەمە ، یاساكە زۆر هەڵەی تیایە ، هەروەها نەبوونی دادگای ئیتیحادی و ناعەدالەتی لە نێو كۆمسیۆن و ئەوانە هەمووی بەربەستن لە بەردەم پرۆسەی هەلبژاردن . هەموو هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی بۆ ئەوەیە كە رێژەی كورسیەكانی كەركووك كەم بكرێتەوە .
كهمال كهركووكی گوتی : لە كەركووك نەوت دەدزرێت ، تەعریب بەردەوامە ، زەوی و زاری كورد هەوڵ ئەدەن بە شێوەیەك لە شێوازەكان بیگۆڕن و راستیەكان بشێوێنن .
پێویستە دەستوور بكەینە بنەما بۆ ئەوەی بتوانیین خزمەتی خەڵكی خۆمان بكەین لە ناو عێراقێكی نوێدا .
لە نێوخۆشمان وەكو كورد پێویستە هەوڵەكان چڕ بكەینەوە بۆ پاراستنی ئەو قەوارەیەی كە بوونی هەیە ئەویش قەوارەی هەرێمی كوردستانە .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.