گوتەبێژی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەیدەر مەجید لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سهد ملیۆن دۆلاری بە ئامانجی کڕینی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا تەرخانکردووە.
حەیدەر مەجید راشیگەیاندووە کە سهد ملیۆن دۆلارەکە بۆ کڕینی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لەسەر پێشنیازەی وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی کە لە 23ی ئەم مانگە لە ئەنجوومەنی وەزیران پێشکەشیکردبوو، تەرخانکراوە.
پێشتر ئەندامی لیژنەی تەندروستیی و ژینگە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن خەڵاتی رایگەیاندبوو کە لە مانگی شوباتی داھاتوودا، وەک کاروانی یەکەم یەک ملیۆن و600 ھەزار ڤاکسینی ڤایزەر- بایۆنتێک دەگاتە عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا پتر له 618 ھەزار کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.