بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە بە بوونی دوو حاڵەتی دزینی پارە لە دوو هاووڵاتی لەسەر ڕێگای نێوان هەولێر - خەبات، نزیک بازگەی کانی قرژاڵە، دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد و توانییان دوو ئافرەت بە ناوەکانی (ی.س.ع) و (چ.س.ص) بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەکان دەستگیر بکەن.
ڕاشیگهیاند: تۆمەتبارانی ناوبراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا کە لە دوو کاتی جیاوازدا بڕی (6 هەزار دۆلار) و (2 ملیۆن و 550 هەزار دینار)یان دزیوە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.