Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 22:17

دوای 71 ساڵ هه‌ردوو وڵاتی سوید و فینلاند سنووری خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتی نه‌روێژ داخست

کوردستان TV
100%

یونس حه‌مه‌د ، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌نه‌روێژ به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا به‌ تایبه‌تی كۆڕۆنای به‌ریتانی، هه‌ردوو وڵاتی سوید و فینلاند سنووری خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتی نه‌روێژ داخست .

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ ساڵی 1950 وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ سنووری نێوان ئه‌و دووڵاته‌ و نه‌روێژ دانه‌خراوه‌ ،چونكه‌ سنووره‌كان هه‌میشه‌ ئارامییان به‌خۆییه‌وه‌ بینیوه‌ هیچ كێشه‌كیان نه‌بووه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌نه‌روێژ گوتیشی: سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌م داخستنه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا په‌تای كۆڕۆنای به‌ریتانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆرتر له‌ جاران له‌م وڵاته‌دا بڵاوبۆوه‌ كه‌ وایكرد حكومه‌تی ئۆسلۆ ڕێكاری تووند بگرێته‌ به‌ر ، له‌وانه‌ بۆ یه‌كه‌م جار دوای 11 مانگ ده‌رگای قوتابخانه‌كان دووباره‌ دابخات ، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م بازاڕه‌ گشتییه‌كان جگه‌ له‌ فرۆشتنی كه‌ل وپه‌لی خۆراك دابخرێت وێڕای 11 شار له‌ هێڵی سووردابن له‌وانه‌ ئۆسلۆی پایته‌خت و هاتووچۆی ده‌ره‌وه‌ی شاریش تا ڕاده‌یه‌ك قه‌ده‌خه‌یه‌ .

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌پێی لێدوانی ده‌زگا فه‌رمییه‌كان بڕیاره‌ ئه‌م ڕێكارانه‌ تا چه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌ به‌رده‌وام بێت، تابزانرێت تا چه‌ند توانراوه‌ به‌و ڕێكارانه‌ په‌تایه‌كه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.