لێكۆڵەرێكی دیاری ڕووسیا رایدهگهێنێت، سەرۆك بارزانی قارەمانێكی دیاری نەتەوەیی كوردانە، تەنیا ئەو كار بۆ یەكێتیی كورد و كوردستان و گەرەنتیكردنی مافی كورد لە بەغدا دەكات.
دەنیس كۆركادینۆڤ شرۆڤهكار و لێكۆڵەری سیاسی دیاری ڕووسیا به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند، كوردهكان دەرفەتی باشیان لە بەردەمدا ماوە بۆ داواكردنی مافەكانیان، كە بێگومان ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەم دەرفەتەدا گەورەیە و لەم كارەشدا وەك قارەمانێكی نەتەوەی دەبینرێ و دەبێتە نموونەیەك بۆ نەوەكانی داهاتووی كورد، بۆ ئەوەی داوای مافەكانیان بكەن.
دهشڵێت: سەرۆك بارزانی كاری گەورەی كردووە بۆ یەكێتیی كوردان، بۆ ئەوەی كورد هەموو یەكگرتوو و یەكدەنگ بن و پارێزراو بن.
لە بارەی ڕۆڵی پێشمەرگە لە تێكشكاندنی دوژمنانی مرۆیی،دەنیس كۆركادینۆڤ لێكۆڵەری دیاری ڕووسیا رایگهیاندووه: پێشمەرگە هێزكی نیزامیی هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی هێزە سەربازییەكانی عێراقدا و، ڕۆڵیكی گەورەیان گێڕاوە لە تێكشكانی داعشدا، كە پێشمەرگە هێزێكی رێكخراو و ئەمنییە بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و زۆر چالاكیی دژی تیرۆر هەبووە.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: پێشمەرگە بەرگری لە مرۆڤایەتی كرد و توانی هێزەكانی دژی مرۆڤایەتی تێك بشكێنیت و نەیانهێشت مرۆڤایەتی لە ناوچەكە بشكێت، نەك وەك هێزەكانی تر، كە دەیانەویست بۆ چەند بڕەپارەیەك شەڕ بكەن، بۆیە پێشمەرگە رۆڵی دیار و جێگای رێزە.ؤ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.