Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:45

نێچیرڤان بارزانی: عیزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی ته‌مه‌نێکى درێژى به‌ پێشمه‌رگایه‌تى و خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌که‌ى به‌خشى

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی عیزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

كۆچى دواییى كه‌سایه‌تیى دیار و تێكۆشه‌ر خوالێخۆشبوو عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، خه‌مبارى كردین.‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و كه‌سوكار و هاوڕێیانى ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین.

خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ پێشمه‌رگایه‌تى و به‌ خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌خشى و نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزێكى كوردستان بوو. له‌ یه‌زدانى مه‌زن داواكارین، گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/1/31

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.