Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:29

تەندروستی هەولێر: بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکان 4 کارگە داخران

کوردستان TV
100%


تەندروستی هەولێر داخستنی چوار كارگە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان راگه‌یاند .

 
ئەمڕۆ یەكشەممە 31 ى 1 ى 2021 ،  بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر  بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌ بەشی چاودێری تەندروستی و تیمەکانی چاودێری تەندروستی هەڵسان بە ئەنجامی هەڵمەتیکی گەڕان و پشکنین لە سنوری ناحیەی خەبات، دوای گەڕان و بەدواداچوون چوارکارگەی چبس داخران کە پابەندی ڕێنمایێەکانی ‌پاراستنی تەندروستی نەبوون.
 
 راشیده‌گه‌یه‌نن: كه‌تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە گشت شوێنە گشتیەکان بە خشتەیەکی دیاریکراو ڕۆژانە سەردانی چێشتخانە و کارگە و سوپەرمارکێتەکان دەکەن لە ڕێگەی تیمەکان بۆ ئەنجامدانی گەڕان و پشکنین لە هەولێر و دەوروبەری.
 
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ له‌كۆتاییدا رایگه‌یاندووه‌: داوا لەهاوڵاتیان دەکەین لە کاتی بینینی هەر سەرپێچیەک تیمەکان ئاگادار بکەنەوە و بۆ بەدواداچوون پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە بکەن 07501182939.
 

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.