وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه شانه‌یه‌كی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه له پێنج ئافره‌ت پێكھاتوون له پارێزگای پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق، ده‌ستگیركراون.
فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی لیوای سێ سه‌ربه فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، پێنج ئافره‌تیان له ناحیه‌ی سلێمان به‌گ رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر، ده‌ستگیركردووه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ئافره‌ته ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان بهدوهداناوه كه سه‌ربه داعشن و باس لهوهشكراوه كه ده‌ستگیركراوه‌كان به ئامانجی ته‌واوكردنی رێوشوێنه یاساییه‌كان له به‌رامبه‌ریان، ره‌وانه‌ی لایه‌نی پهیوهندیداركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.