Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:28

قوربانیانی دەستی تیرۆر قەرەبوو دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

لە سنووری قەزای شێخان نووسینگەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەستی تیرۆر كراوه‌ته‌وه‌ و قایمقامی قەزای شێخانیش رایده‌گه‌ێنێت: قوربانیانی دەستی تیرۆر بە پارە قەرەبوو دەكرێنەوە و بێسەروشوێن و شەهیدەکانیش مووچە بۆ كەسوكاریان خەرج دەكرێت.

سەردار شێخ یەحیا قایمقامی شێخان رایده‌گه‌ێنێت: نووسینگەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەستی تیرۆر بە فەرمی لە شێخان كراوەتەوە و ھەر ھاووڵاتییەك بە ھۆی شەڕ و كردەوە تیرۆریستییەكان زیانی بەركەوتبێت، دەتوانێت فۆڕم پڕ بكاتەوە و بە گوێرەی زیانەكانی لەلایەن حكوومەتی فیدڕاڵەوە قەرەبوو دەكرێتەوە، زیانلێكەوتووانیش لە دوای نیسانی 2003 دەگرێتەوە.

قایمقامی شێخان دەشڵێت: ئەوانەی ماڵیان ھەبووە، بەپێی خەمڵاندن قەرەبووی ماددی دەكرێنەوە، ئینجا زیانەكان لەناوچوونی خانوو و ئۆتۆمبێل و پڕۆژە بێت یان ھەر بابەتێكی دیكە.

سەردار شێخ یەحیا قائیمقامی قه‌زای شێخان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: ئەوانەی كەسوكاریان شەھید بووە یانیش بێسەروشوێن بوونە، مووچەیەكی مانگانەیان بۆ خەرج دەكرێت، بەڵام بۆ بریندارانی دەستی تیرۆر، بەپێی راپۆرتی پزیشكی پارەیەكی مانگانە وەك ھاوكاری بۆیان دیاری دەكرێت، داوا لە ھاووڵاتیانیش دەكەین سەردانی نووسینگەی قەرەبووكردنەوە بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.