Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:15

یوڤێنتوس پاڵه‌وانی 9 وه‌رزی ڕابردوو سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سامپدۆریا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 له‌ هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتوس پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی سامپدۆریای میوانداری برده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و یازده‌مین بردنه‌وه‌ی یوڤێ بوو له‌م وه‌رزه‌ی كالچیۆ.
 له‌ گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، یوڤێنتوس به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان فیدریكۆ كیێزا له‌ خوله‌كی بیست تۆماری كرد، له‌ گێمی دووه‌میش هێرشه‌كانی بیانكۆنێری بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان درێژه‌ی هه‌بوو، تا له‌ دواساته‌كانی یاریدا، ئارۆن ڕامزی وێڵزی گۆڵی دووه‌می خانمه‌ پیره‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یوڤێنتوس له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و نۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و سامپدۆریاش به‌ بیستوشه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.