له هه‌فته‌ی بیست ویه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له یاری لوتكه‌دا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌كات.
ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه دوو هه‌فته لهمهوبهرو له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، بلباو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له بارسای برده‌وه‌و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، بارسێلۆنا هه‌وڵ ده‌دات به بردنه‌وه‌ی له بلباو تۆڵه‌ی له‌ده‌ستدانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له تیپه باسكیه‌كه بكاته‌وه‌و به تۆماركردنی پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له خولی ئیسپانیا پێگه‌ی خۆی له ڕیزبه‌ندی خوله‌كه باشتر بكات كه ئێستا خاوه‌نی سی و حه‌وت خاڵه‌و به جیاوازی سێ خاڵ له دوای ڕیال مه‌دریدی دووه‌می ڕیزبه‌ند دێت و بلباویش به بیست وچوار خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ند دایه.
ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری بارسا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌تله‌تیك بلباو تیپێكی به‌توانایه‌و هه‌ڵه‌ی ڕكابه‌ره‌كانی ده‌قۆزێته‌وه، بۆیه ده‌بێت له یاریكردن له‌به‌رامبه‌ریاندا وریا بین و هه‌ڵه نه‌كه‌ین، كۆمان گوتیشی، بارودۆخی تیپه‌كه‌مان له خولی ئیسپانیا زۆر ئاڵۆزه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له یاریهكانماندا سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین و له ڕكابه‌ری دانه‌بڕێین .
له‌لالیگادا ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانداری ئه‌تله‌تیک بلباو ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.