Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:41

له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا 103 ملیۆنی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ جیهاندا، 103 ملیۆنی تێپه‌ڕاند.

ماڵپه‌ڕی Worldometer كه‌ رۆژانه‌ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا، 103 ملیۆن و 138 هه‌زار و 668 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها دوو ملیۆن و 229 هه‌زار و 505تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كۆرۆنا به‌توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ جۆرێك تا ئێستا، 26 ملیۆن و 655 هه‌زار و 740 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ له‌و وڵاته‌ تۆمار كراوه‌ و 450 هه‌زار و 381 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ دوای ئه‌مریكاشدا به‌ تۆماركردنی 10 ملیۆن و 747 هه‌زار و 91 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌، هیندستان له‌ ریزبه‌ندی دووه‌م و به‌ تۆماركردنی نۆ ملیۆن و 166 هه‌زار و 176 حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌مدا دێت.

له‌ توركیاش تا ئێستا دوو ملیۆن و 470 هه‌زار و 901 حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌.

له‌ رووی زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ به‌ دوای ئه‌مریكادا به‌ گیانله‌ده‌ستدانی 223 هه‌زار و 971 كه‌س به‌ڕازیل له‌ ریزبه‌ندی دووه‌م و به‌ گیانله‌ده‌ستدانی 154 هه‌زار و 312 كه‌سیش هیندستان له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌مدا دێت.

هه‌روه‌ها له‌ توركیا 25 هه‌زار و 865 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

تا ئێستا 74 ملیۆن و 769هه‌زار و 767 تووشبوو له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ ڤایرۆسه‌كه‌، چاكبوونه‌ته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.