Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:13

هاوپه‌یمانی عێراقیون: دابه‌زاندنی نرخی دۆلار له‌ داهاتوودا مه‌حاڵ نییه‌

کوردستان TV
100%

وته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی عێراقیون هه‌وڵه‌كانی گۆڕانكاریكردن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا ئاشكرا ده‌كات.

حسێن عه‌ره‌ب،وته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی عێراقیون له‌لێدوانێكیدا به‌ ئاژانسی نیشتمانیی عێراقی بۆ هه‌واڵیی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دڵنیایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌توانن نرخی ئێستای دۆلار وه‌ك خۆی بهێڵنه‌وه‌ یان گۆڕانكاری تێدا بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری نرخی دۆلار بكرێت له‌و نرخه‌ی كه‌ بۆی دانراوه‌، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات.

وته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی عێراقیون گوتیشی: له‌ئێستادا بۆچوونی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مه‌یه‌ كه‌ نرخی 100 هه‌روه‌كو خۆی بێت (145،000)، به‌ڵام ده‌تواندرێت له‌داهاتوودا گۆڕانكاری  له‌نرخه‌كه‌یدا بكرێت، چونكه‌ مه‌حاڵ نییه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.