ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به گفتوگۆكانی بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ راگه‌یاند : سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به گفتوگۆكانی بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌مان شاند سه‌ردانی به‌غدا بكه‌نه‌وه.
هه‌ر دوێنێ ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت، پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشنیی 2021 له ماوه‌ی 10 رۆژی داھاتوودا، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.