Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:16

راگه‌یه‌ندراوێک له‌ وه‌زاره‌تی کاره‌باوه‌

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كوژانه‌وه‌ی گشتی هه‌نارده‌ی غاز له‌كۆمپانیای داناغاز روویدا و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بێتەوە.

ئاگاداریی هاونیشتمانیان دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەكۆمپانیای داناغاز لەكێڵگەی كۆرمۆری غازی كوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لەكاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمشەو روویدا ، لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و وێستگەكان سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن و ئەگەری زۆر هەیە 12ی ئەمشەو گرفتەكە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بێتەوە.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.