Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:52

ئیحسان ئامێدی : هه‌رێمی کوردستان سه‌نگه‌رێکه‌ شان به‌ شانی جیهان دژ به‌ تیرۆریستان

کوردستان TV
100%

ئیحسـان ئامێـدی ـ بەرپرسی دەزگای خـانی لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ئالنگارییەکانی بەردەم هەرێمی کـوردسـتان رایگەیاند كە ئەو كورتە فلیمە جێگەی نیگەرانییە لەلایەن خەڵكی كوردستان ، هەرێمی كوردستان كیانێكی دەستوورییە ، سەنگەرێكه‌ شان بە شانی وڵاتانی جیهان دژ بە تیرۆریستان .

روونیشیكردەوە كە ئەو كارەی ئێران كارێكی زۆر بچووك و بێ بەهایە ، چونكە هەموو دەزانیین كە چۆن پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی رووبەرووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە ، هاوكاری ئێرانیش ئەو هاوكارییە نەبووە كە داعش تێكبشكێنێت ، بەڵكو هێزی پێشمەرگە توانی لە تەواوی بەرەكان تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنێت .

ئەو هاریكارییەی ئێران كە پێشكەشی پێشمەرگەی كردووە ئەوە ناهێنێت ئەوەندە باسی بكرێت . ئەو شەڕەی بە درێژایی زیاتر لە 1000 كیلۆمەتر لە سەر شانی پێشمەرگە قارەمانیەكانی كوردستان بووە كە ماوەی 4 ساڵی خایاند و سەركەوتنی گەورەی بە دەستهێنا .

كوردستان بۆتە ئامانجی نەیارانی دوژمنان ، رێبازی بارزانیش بەرهەمدارە بۆیە دەكرێتە ئامانج ، ئەو حزبانەی كە بۆ بەرژەوەندییەكی تایبەت لە كوردستان دروست بووینە دەكەونە ناو ئەجیندای بەرژەوەندی ئامانجی دەوڵەتان .

وڵاتانی هەرێمی هەمیشە هەوڵ دەدەن ئەو سەقامگیرییەی هەرێمی كوردستان تێك بدەن ، بەڵام ئەو پیلانەیان لە كۆتادا هەرەس دێنێت .

ئیحسان ئامێدی روونیكردەوە كە زۆربەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی تایبەت دروست بوون و هیچ روئیایەكی نیشتیمانیان نییە .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.