Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:04

فه‌رحان جه‌وهه‌ر : جیهان شایەدی قارەمانیەتی پێشمەرگەی داوە بەرامبەر بە تیرۆریستانی داعش

کوردستان TV
100%

 

فـەرحان جـەوهەر ـ چـاودێری سـیاسـی لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ئالنگارییەکانی بەردەم هەرێمی کـوردسـتان رایگەیاند كە ئەو فلیمە دواییەی كە لە لایەن میدیای ئێرانەوە بەرهەم هێنراوە سەبارەت بە رۆڵی كورد و سەروەریەكەی ، بەراستی بەر لەوەی ئامانجی سیاسی بپێكێت نەیتوانیوە ئامانجە هونەری و ئەدەبی خۆی بپێكێت .

روونیشیكردەوە كە ئەدەب و هونەر بەهای باڵای هەیە كە زۆر جار كیشەو گرفتە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان چارەسەر دەكات كەچی ئەو دیكیۆفلیمەی كە بەرهەم هێنراوە درز دەخاتە سەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان كورد و ئێران ، كە ئەو پەیوەندییە بۆ سەردەمانێكی زۆر زووتر دەگەڕێتەوە .

فەرحان جەوهەر راشیگەیاند كە لەو سەردەمەدا ئەو رووداوە روویداوە ، كە هەموو كەس شاهیدی ئەو حەقیقەتە دەدات كە پێشمەرگەی كوردستان چ رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش . تیرۆریستان هەموو وڵاتانی دووچاری نەهامەتی كردووە ، كە هەموو وڵاتانی جیهان خەریكی بەرەنگاربوونەوەن .

ئاماژەشیدا كە جیهان شایەدی قارەمانیەتی پێشمەرگەی داوە بەرامبەر بە تیرۆریستانی داعش . ئەو فلیمە ئاست نزمە شكستە بۆ خۆیان بەر لەوەی ئێمە و پێشمەرگەی كوردستان بكەنە ئامانج . پێویستە ئێران روونكردنەوەی راست بدات سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ئەو فلیمە ، چونكە ئێران و ئەدەبی ئێران و ئاژانسەكانی وا سەربەخۆ نین بێ ئاگاداری حكومەتەكیان ئەو بەرهەمە بەرهەم بهێنن . تا ئێستاش ئەمەریكا هاوكاری كورد دەكات رۆژێك لە رۆژان باسی ئەوەی نەكردووە كە هاوكاری پێشمەرگەی كردووە و منەتی لە سەر بكات . تیرۆر هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو لایەك .

فەرحان جەوهەر روونیشیكردەوە كە ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان نادروستە ، چونكە ئۆپۆزسیۆن لە پرسە نیشتیمانییەكان هاوڕایە ، ئەوانە رەهەندی نیشتیمانیان هەیە . بەڵام لێرە لە كوردستان ئۆپۆزسیۆن ئەو رۆڵە نیشتیمانیە نابینن . ئالیەتی ئالوگۆڕی دەسەڵات بەپێی دەستوور ، خۆی لە پرۆسەی هەلبژاردن دەبینێتەوە ، ناكرێت خەڵكێك دژ بەو پرەنسیپە بیر بكاتەوە . ئەو گرفتانەی كە هەن ئەگەر لە سەر بنەمای دەستوور كاری لە سەر بكرابا ئەوا ئەو گرفتانەی كە بوونیان هەیە لە عێراق بوونی نەدەبوو .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.