مامۆستایانی ئایینی هه‌ولێر دەڵێن بەریگریکردن لە خاک و نیشتیمان ئەرکێکی ئاینییە، پێویستە تەواوی چین و توێژەکان هەستی نیشتیمان پەروەری و خۆشەویستی خاک و نەتەوەیان لە دڵدا بێت .
عه‌بدوڵڵا وه‌یسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له لێدوانێكی بۆ كوردستان تیڤی گوتی: لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە پارێزگاریکردن لە خاک و نیشتیمان و ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگا بۆ ڕێزگرتن لە بەها و پیرۆزییەکانی نەتەوەیمان.
لای خۆیشه‌وه مەزن جەعفەر جێگری سه‌رۆكی کۆمەڵەی قورئانخوێنانی کوردستان به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت خاك و نیشتمان له ئیماندایه، ئێمه‌ی موسڵمان له‌سه‌رمان پێویسته خاك و وڵاتی خۆمان خۆش بوێت، هه‌میشه هه‌موو كات به‌رگری له خاكی خۆمان بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.