سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكواتی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی عزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی ده‌كات، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
خانه‌واده‌ی تێکۆشه‌ری گەلەکەمان خودالێخۆش‌بوو عزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی،
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و وه‌فادار به رێبازی پیرۆزیی كوردایه‌تی (مام عزه‌ت سلێمان به‌گ) پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و که‌سایه‌تی کوردستان، مان پێگه‌یشت.
به‌و بۆنه‌وه به‌ناوی هه‌ڤاڵانی فراکسیۆنی پارتی وێڕای هاوخهمبوونتان، له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به ئێوه و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خودالێخۆش‌بوو ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكواتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.