Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:40

له‌ عێراق، ڕێژەی چاکبوونەوەی کۆرۆنا 95.5% ی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق چاکبوونەوەی (1317) تووشبووی کۆرۆنای راگەیاند.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2021/1/30  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق لە ‌راگەیەندراوێكدا ئاماری نوێی، 24 كاتژمێری رابردووی دۆخی  كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 775  كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 1317 تووشبووه‌ش چاكبوونه‌وه‌ و 5 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ته‌ندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، 13 هەزارو 17 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی چاكبووانی كۆرۆنا گەیشتە 590 هەزارو 857 كەس كە دەكاتە % 95.5 .

وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاندووه‌، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 618 هەزار و 992 كەس.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.