كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، واده‌ی تۆماری بایۆمه‌تری بۆ كۆتایی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ درێژ كرده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، عه‌بدولڕه‌زاق موشیر گۆران ، به‌رپرسی لقی ھه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرا كه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیارداوه كه تۆماری بایۆمه‌تری تا 31ی ئاداری 2021 درێژبكاته‌وه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، به‌رپرسی لقی ھه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، عه‌بدولره‌زاق موشیر گوتی: "واده‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی حیزبه‌كان و به‌ربژێران درێژده‌كرێته‌وه، به‌جۆرێك بۆ هاوپه‌یمانیی حیزبه‌كان تاوه‌كو 10ی شوبات و، بۆ به‌ربژێرانیش تاوه‌كو 1ی ئازار كاته‌كه درێژده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانیش بۆ ماوه‌ی دوو مانگی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه واتا تاوه‌كو 31ی ئاداری 2021 پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌دا 56ی ھاووڵاتییانی پارێزگای ھه‌ولێر كارتی بایۆمه‌ترییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م رێژه‌یه‌یشی كرد، هاوكات راشیگه‌یاند كه سه‌دا 80ی ئاواره‌كان بایۆمه‌ترییان بۆ ئه‌نجامدراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، عه‌بدولڕه‌زاق موشیر گوتی: "وه‌كو كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه، له ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واوداین، ته‌نیا یه‌ك كێشه‌مان هه‌یه، ئه‌ویش كه‌می كارمه‌نده".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.