فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار راگه‌یاند كه گه‌وره تیرۆریستێكی داعش له پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق كوژراوه.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، لیوا روكن ناسر غه‌ننام له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی فیرقه‌ی یه‌ك سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، به‌ناو به‌رپرسی سه‌ربازیی داعشیان له بیابانه‌كانی قه‌زای روتبه رۆژئاوای ئه‌نبار به ناوی موسه‌ننا شهتران مه‌رعاوی-یان كوشتووه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، هاوكات تیرۆریستێكی دیكه‌ش له هه‌مان ناوچه به ده‌ست هێزه‌كانی عێراقی كوژراوه.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سول رایگه‌یاندبوو له تۆڵه‌ی قوربانیانی ھه‌ردوو ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ڕان، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستیان كوشتووه كه والییهكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیشیان له‌نێودا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.