Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:30

شه‌وی رابردوو پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە شکێنرا

کوردستان TV
100%

له‌ شاری قه‌ڵادزێ شه‌وی رابردوو پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە دامەزڕێنەری بنەماڵەی بابان ، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو شكێنرا.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەکەلپورکردنی قەڵادزێ علی قادر ڕایگەیاند "بەداخەوە شەوی ڕابردوو لەلایەن دەستێکی نادیار پەیکەری فەقێ احمدی دارەشمانە کە لە ماوەی ڕابردوودا لەمیانەی پڕۆژەی بەکەلەپورکردنی قەڵادزێ دانرابوو شکێنراوە ". هه‌روه‌ها سەپەرشتیاری پڕۆژەکە دەڵێت "پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە لەڕوداکە كردوه‌" .


فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە ناوی تەواوی (میر ئەحمەد کوری کاکە شێخی کوڕی میر ئەبداڵی یەکەم کوری میر شەمسەدین ی میری جزیرا بۆتان)ە باپیرە گەورەی بابانەکان و میراودەلییەکانی پشدەری و فەیزوڵڵا بەگییەکانی بۆکانە.

ktv

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.