Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:29

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ڕۆمیلۆ لوکاکو سزا دران

کوردستان TV
100%


دادوه‌ری وه‌رزشی ئیتاڵیا سزای هه‌ردوو یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان و ڕۆمیلۆ لوكاكوی به‌لجیكی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ڕاگه‌یاند.
 هه‌ردوو یاریزان سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ یاری دێربی  له‌نێوان ئینته‌رمیلان و ئه‌ی سی میلان له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی ئیتاڵیا به‌گژیه‌كدا چوون و وته‌و ڕه‌فتاری نه‌شیاویان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كارهێناو جنێویان به‌ یه‌كدا، بۆیه‌ ناوبژیوان به‌ كارتی سوور ئیبراهیمۆڤیچی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو كارتی زه‌ردیشی به‌ڕووی لوكاكو به‌رزكرده‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه، دادوه‌ری وه‌رزشی ئیتاڵیا بڕیاریدا هه‌ردوو یاریزان له‌ یه‌ك یاری جامی ئیتاڵیا دووربخرێنه‌وه.
 به‌مه‌ش لوكاكو له‌ گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر یوڤێنتوس یاری ناكات و ئیبراهیمۆڤیچیش له‌ یه‌كه‌م یاری تیپه‌كه‌ی له‌ وه‌رزی داهاتووی جامی ئیتاڵیا داده‌بڕێ.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.