Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 05:08

ورده‌کاری پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری تاکسی لە‌هه‌رێمی کوردستان

کوردستان TV
100%


لێپرسراوی به‌شی پێدانی مۆڵه‌ت، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، پێدانی مۆڵه‌تی تاكسی به‌رده‌وامه‌و مه‌رجی سه‌ره‌كی پرۆسه‌كه‌ش، ده‌بێت لۆگۆی نوێی تاكسی وه‌ربگرێت مامه‌ڵه‌ یاساییه‌كان ته‌واوبكات له‌فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ناشبێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی ئه‌منی مۆڵه‌تی تاكسی وه‌ربگرن هاوكات فه‌رمانبه‌رانیش له‌پله‌ی یه‌كه‌وه‌ تاوه‌كو پله‌ی شه‌ش ناگرێته‌وه‌، ته‌نها فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشین ده‌گرێته‌وه‌.
موقه‌ده‌م (شیلان عوسمان) لێپرسراوی به‌شی پێدانی مۆڵه‌ت له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به پێگه‌ی هاتووچۆی سلێمانی راگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی تاكسی وه‌رده‌گرن، ده‌بێت تاكسیان هه‌بێت‌و به‌ناویانه‌وه‌ بێت، لۆگۆش وه‌ربگرن‌و فه‌رمانبه‌رانی پله‌ (7) تاوه‌كو پله‌ (10) ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تی تاكسی وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پله‌كانی دیكه‌و كارمه‌ندان‌و ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌ ناگرێته‌وه‌، فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینیش ده‌گرێته‌وه‌.
موقه‌ده‌م شیلان عوسمان ڕوونیكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێستا سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی بایۆمه‌تری وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی تاكسی، ڕۆژانه‌ (5) تاوه‌كو (10) كه‌سه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ سه‌ره‌تا كوڕاسه‌ وه‌رده‌گرن، یٔه‌گه‌ر بۆ مۆڵه‌تی تاكسی نه‌بێت، كوڕاسه‌ی تاكسیشیان ناده‌نێ‌، چونكه‌ پێیان وتراوه‌و پێویست ناكات مه‌سره‌فی زیاده‌ بكات.
موقه‌ده‌م شیلان وتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوڕاسه‌یان له‌نوسینگه‌كان وه‌رگرتووه‌ جیاوازه‌ پێشتر هاتووه‌ كوڕاسه‌ی وه‌رگرتوه‌و له‌نوسینگه‌كانه‌ ته‌واونه‌بوه‌، كه‌ دێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رچوون ده‌كات پێیان ده‌ڵێین مامه‌ڵه‌ی یاسایی تاكسی  بكه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن، له‌وێ‌ داوای مۆڵه‌ت‌و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێده‌كه‌ن، له‌وێ‌ فۆرمێكی ده‌ده‌نێ‌ فۆرمه‌كه‌ش یٔاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ده‌بێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌وتاوان ئاسایش‌و هاتوچۆ  بكه‌ن، له‌هاتوچۆ فۆرمی بایۆمه‌تری وه‌رده‌گرن پێویسته‌ سه‌ردانی بنكه‌كانی بایۆمه‌تری بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ڕوون بێته‌وه‌ كه‌ شۆفێره‌كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌ یاخو نا، تاوه‌كو پله‌ی فه‌رمانه‌رێتیه‌كه‌ی دیاریبكرێت.
پاشان شۆفێر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و ئاسایش‌و به‌ڵگه‌و تاوان ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی زانینی پێشینه‌ی شۆفێره‌كه‌ له‌تاوان، ئینجا سه‌ردانی هاتوچۆ ده‌كات له‌بایۆمه‌تری كۆدی پێده‌ده‌ن بۆ گۆرینی مۆڵه‌تی بۆ تاكسی كه‌ فۆرمه‌كه‌ هاته‌وه‌ بۆ هاتوچۆ چێكی ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌ یاخود نا.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكرایكرد، چه‌ندین شۆفێر به‌هۆی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه‌ ڕوونبووه‌ته‌وه‌ بۆیان كه‌ فه‌رمانبه‌ری پله‌ به‌رزن، هه‌ر بۆیه‌ مۆڵه‌تی شۆفێری تاكسی نایانگرێته‌وه‌و داواكاریه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.
 لێپرسراوی به‌شی پێدانی مۆڵه‌ت له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ ساڵی ڕابردوو كوڕاسه‌یان وه‌رگرتوه‌و هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌ كوڕاسه‌كانیان ته‌له‌ف ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ساڵێكی به‌سه‌ردا ڕۆیشتوه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ بیانه‌وێت مۆڵه‌ت به‌ده‌ستبهێنن ده‌بێت، سه‌رله‌نوێ‌ كوڕاسه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.
له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌(46) هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بوونه‌ته‌ خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێری .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.