له‌هه‌ولێر كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه له به‌رده‌م هۆتێلێك له شه‌قامی 60 مه‌تری، له‌ناو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیاندا بڕی (11 هه‌زار و 500 دۆلار)ی دزیبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه كه به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، نووسینگه‌ی رۆژهه‌ڵات، تۆمه‌تبارێكیان به ناوی (هـ.ح.خ) ته‌مه‌ن 32 ساڵ، ده‌ستگیر كرد، كه له به‌رده‌م هۆتێلێك له شه‌قامی 60 مه‌تری، له‌ناو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیاندا بڕی (11 هه‌زار و 500 دۆلار)ی دزیبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت: تۆمه‌تباری ناوبراو، دانی نا به تاوانه‌كه‌یدا كه به جیا پێنج تاوانی دزیكردنی له هه‌مان شوێن ئه‌نجام داوه، بۆیه به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به‌پێی مادده (446) له یاسای سزادان، به‌ند كرا.
هه‌روه‌ها له كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا، ده‌ست به‌سه‌ر كۆی پاره دزراوه‌كه‌دا گیرا و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.