Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:45

وەزیری پەروەردە: پێدەچێت لە شه‌شی مانگی داهاتوو دەوامی خوێندن دەستپێبکاتەوە

کوردستان TV
100%


 وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئامارەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمی كردوە و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت  ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ لە شه‌شی مانگی داهاتوو دەوامی خوێندن دەستپێبكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 30 ى 1 ى 2021،  د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەمیانی كردنەوەی قوتابخانەیەك لە پارێزگای سلێمانی  به‌میدیاكانی رایگەیاند: ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كەمی كردوەو ئەگەر ئامارەکان بەم جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت و دۆخەکە گونجاو بێت، ئەگەر هەیە لە لە 6 ى 2 ى 2021 دەوامی خوێندن دەستپێبكاتەوە.
وتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لە 2 ى 2 ى 2021  کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا به‌رێوه‌ده‌چێت و لەوبارەوە بڕیار ده‌درێت.

د. ئاڵان راشیگه‌یاند: كەرتی پەروەردە لەهەرێمی كوردستان پەكی نەوكەوتووە هەردوو وەرزی خوێندن دەخوێندرێت و دەوامی خوێندن لە هەرێمی كوردستان نافەوتێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.