Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:47

جۆرەکانی کۆرۆنای گۆڕاو و ڤاکسینە به‌رده‌سته‌کان

لەئێستادا باسی سێ زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، كه‌ گۆرانی به‌سه‌رداهاتووه‌ دەکرێت
کوردستان TV
100%

1-بازدان و گۆڕانکاری (Mutation) لە ڤایرۆسەکان، بەتایبەت له‌ جۆری RNA شتێکی زۆر باوە، لە سەرەتای سەرھەلدانی کۆڕۆنا تاوه‌کو ئێستا ڤایرۆسه‌کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر بازدانی کردووە ، بەلام لە زۆربەی جارەکان ئەو بازدانە ھیچ گۆرانکاریەکی ئەوتۆی لە رەوشتی ڤایرۆسه‌كه‌ نه‌هێناوه‌ته‌ یٔارا، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ھەندێکجار یٔه‌و بازدانانه‌ دەبێتە ھۆی لاوازبوونی ڤایرۆسه‌کە.

 2-لەئێستادا باسی سێ زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، كه‌ گۆرانی به‌سه‌رداهاتووه‌ دەکرێت ، یٔەوانیش جۆره‌كانی بەریتانیا و باشووری ئەفریقا و بەرازیلە. تێبینیده‌كرێت زنجیرە نوێیەکەی بەریتانیا لە ئێستادا له‌ دووه‌كه‌ی تر زیاتر بلاوبۆتەوە و گەیشتۆتە نزیکەی شەست وڵات. بۆیه‌ ده‌بینین زۆربه‌ی وڵاتەکان،  بە تایبەتی ولاتانی یٔەوروپا و یٔەمریکا، بۆئه‌ه‌وه‌ی رێگا له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی كۆڕۆنا بگرن، رێکاری توندیان گرتۆتە بەر ، بۆ نموونە له‌ ولاتێکی وەکو بەریتانیادا رێكاری توند گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆیٔه‌وه‌ی رێگا له‌ دوو جۆره‌كه‌ی تری ڤایرۆسه‌كه‌ (ئافریقای باشوورو به‌رازیل) بگرن بپه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌.

3- وه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ یٔەو زنجیرە نوێیانەی ڤایرۆسەکە توانای بڵاوبوونەوەیان زۆرترە. ئه‌و جۆرەی بەریتانیا زیاتر تووشی مندال و گەنجەکان دەبێت، ئه‌گه‌ر بێتوو لە گەل زنجیرە کۆنەکەی کۆرۆنا به‌راوردی بكه‌ین. زۆرینه‌ی یٔەو کەسانەش، کە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ده‌بێت، بە شێوەیەکی گشتی ته‌مه‌نیان ده‌ ساڵ كه‌متره‌ له‌تووشبوانی شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسەکە. یٔه‌گه‌رچی ھەندێک لێکۆلینەوەی وا نیشان ئەدەن مردن بە ھۆی ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌كه‌ له‌بەریتانیا تۆزێک زیاترە، بەلام ئه‌مه‌ تا یٔێستا بە تەواوی یەکلانەبۆتەوە.  بەشێکی زۆری شارەزایانی یٔەو بوارە لەو باوەڕەدان زێده‌بوونی ژمارەی مردن لەو شەپۆلە نوێیەی ڤایرۆسه‌كه‌، بە ھۆی زێده‌بوونی رێژه‌ی تووشبوانە نەک كاریگه‌رتربوونی ڤایرۆسەکە. 

4-لە گەڵ سەرھەلدانی جۆره‌ نوێکانی کۆڕۆنا پرسیاری راده‌ی کاریگەری ڤاکسینەکان ھاتە پێش. دەركه‌وتووه‌، کە ڤاکسینەکان کاریگەریان بەرامبەر جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناش هه‌یه‌ . بۆ نمونه‌ ھەفتەی رابردوو چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریانخست، كه‌ ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتێک بەرامبەر یٔەو زنجیرە نوێیەی بەریتانیا كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه‌. ھەر دوێنێ کۆمپانیای مۆدێرناش رایگەیاند ڤاکسینەکەیان  بەرامبەر کۆرۆنای جۆری بەریتانیاو یٔەفریقای باشوور كاریگەری باشی هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ تا یٔێستا دیار نیە، كه‌ رێژەی کاریگەری یٔەو ڤاکسینانە ھەمان جۆری یٔه‌و به‌رگریه‌ دروست ده‌كات، كه‌ بۆ ڤایرۆسه‌ كۆنه‌كه‌ ده‌یكرد!. له‌راستیدا یٔه‌و به‌رگریه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ دروستی ده‌كات هه‌ر چه‌ندێك بێت، له‌ كۆتاییدا ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوان به‌ په‌تاكه‌ و كۆنتڕۆڵكردنی.

5-ئه‌گەری ئەوە ھەیە کە لە داھاتوو بە ھۆی بازدان جۆریک لە ڤایرۆسی گوڕاوی کۆرۆنا سەرھەل بدات و له‌ كاریگه‌ری ڤاکسینەکانی به‌رده‌ست كه‌مبكاته‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی په‌تاكه‌ بونە یان ڤاکسینیان وەرگرتوە بۆ جاری دووه‌م سه‌رله‌نوێ تووش ببنه‌وه‌، بەلام ئەمە ته‌نیا پێشبینیه‌كه‌و تێپەربوونی کات ئەو ئەگەرە یەکلادەکاتەوە ‌. له‌و ئەگەرەدا كۆمپانیاكانی دروستكردنی ڤاكسین‌، ده‌توانن له‌ماوه‌ی چەند ھەفتەیەکی کەم ڤاكسینێکی ترێ نوێ به‌رهه‌م بهێنن کە کاریگەری ھەبێت .

6-ئاشكرایه‌ له‌یٔێستادا ئەوروپاو یٔەمریکا لە دۆخێکی خراپ دان، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستپێكردنی هه‌لمه‌تی كوتان له‌و وڵاتانه‌، رێژه‌ی بلاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌و رێژه‌ی توشبوانیش لە چەند مانگی داھاتوو كه‌متر ده‌بێته‌وه‌. به‌ڵام یٔه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه‌ تا یٔێستا ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و ڤاكسینانە گه‌یشتۆته‌ ولاته‌ هه‌ژاره‌كان،  خۆشبه‌ختانه‌ له‌ یٔێستادا دۆخی ئه‌و وڵاتانه‌ زۆر خراپ نیه‌ ئەگەر بەراورد لە گەل ئەمریکاو ئەوروپا بکرێت . جیهان یٔه‌مڕۆ به‌ توندی به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراوه‌، بۆیه‌ یٔه‌گه‌ری زیاتربڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌میشه‌ له‌یٔارادایه‌و دواجاریش یٔه‌و ڤاكسینانە هه‌ر دەبێت بگاته‌ ھەموو وولاتێک، بۆ یٔه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌ژارو ده‌وله‌مه‌ند به‌یه‌كه‌وه‌ پارێزراو بن. مرۆڤایەتی بە یەکەوە لەو پەتایە دەربازی دەبێت.

دکتۆر عارف گۆران
پسپۆر و ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
لەندەن

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.