لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ 45 دۆلار.
له‌مباره‌یه‌وه بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه ماوه‌ی دووه ھه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌یان بۆ گفتوگۆكردن و ھه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، به‌رده‌وامه و گوتی: لیژنه‌كه‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021 ته‌واوكردووه و له ئێستادا، ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه كردووه".
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه لیژنه‌كه‌ی كۆی گشتیی خه‌رجییه‌كانی له پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021 له 164تریلیۆن دیناره‌وه كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ 130 تریلیۆن دۆلار".
گوتیشی: "ھه‌روه‌ھا لیژنه‌كه‌مان نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی له پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021دا، له 42 دۆلاره‌وه به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ 45 دۆلار و به‌وه‌یش كورتھێنانی بوودجه‌ی گشتیی بۆ ٣٠ تریلیۆن دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راشیگه‌یاند كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت، پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشنیی 2021 له ماوه‌ی 10 رۆژی داھاتوودا، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.