محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان كرده‌وه.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە تورکیا و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا گرنگن و بەرژەوەندی بۆ گەلی هەردوولا تێدایە.
مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگەیاند: ئێمه به‌تایبه‌تى ئێران و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى بووین و هاوكاریماندهكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌سه‌رده‌مى تره‌مپدا پابه‌ندیه‌كان كه‌مبوونه‌وه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتىشی: باسی دۆخی مرۆیی سوریامان کردووە، هه‌روه‌ها بڕیاره زەریف لەگەڵ سەرۆک کۆمارى توركیا کۆ ببێتەوە.
چاوشئۆغڵۆ گوتیشی: ڕه‌وشى ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندى وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گفتوگۆیان له باره‌وه كرا، و بەچڕی باسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێران کراوە و هەمیشە پشتیوانی ئەو وڵاتەین و هیوادارین گەمارۆکانی سەر ئێران کۆتایی پێبهێنرێت.
لاى خۆیه‌وه محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونى كرده‌وه، ئێران و تورکیا لە ڕۆژانی سەختدا پێکەوە هاوکاربوونه، هیواداریشین ڕۆژانی باشتر لەپێش ناوچەکە و گەلانی هەردوولا دابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كاركردنى كارگه توركیه‌كان له ئێران گرنگه و درێژى به‌بازرگانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ده‌ین و ئێمه چاوه‌ڕوانى سه‌ردانى سه‌رۆككۆمارى توكیا ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ین بۆ ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.