د.به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند: گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له كه‌ش و هه‌وایه‌كى زۆر ئه‌رێنى به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌و گرژى و توندییه‌ى پێشتر هه‌ستمان پێده‌كرد، ئێستا كه‌متر هه‌ستى پێده‌كه‌ین.
د.به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند: ئه‌مجاره شاندى هه‌رێم به فه‌رمى و به روونى و ئاشكرایى رایگه‌یاندووه پابه‌نده به راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یان نرخى نه‌وته‌كه.
به‌شیر حه‌داد گوتیشی: زۆربه‌ى كێشه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان له به‌غدا ئه‌وه‌بوو كه ده‌یانگووت هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ست ناكات یان داهاته‌كه‌ی راده‌ستناكرێت، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندبوونى خۆى ده‌ربڕیی به‌و خاڵه.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق گوتیشى: ماوه‌ته‌وه سه‌ر میكانزمى چۆنیه‌تى راده‌ستكردنه‌كه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه بوو به‌چ میكانزمێك راده‌ستبكرێت ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ى بوو به چ نرخێك بێت، ئایا به نرخى سۆمۆ بێت یان به‌و نرخه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌فرۆشرێت.
باسى له‌وه‌شكرد، گفتوگۆكانیش له كه‌ش و هه‌وایه‌كى زۆر ئه‌رێنى به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌و گرژى و توندییه‌ى پێشتر هه‌ستمان پێده‌كرد، ئێستا كه‌متر هه‌ستى پێده‌كه‌ین بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین له هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى واده‌ى گفتوگۆكانى پرۆژه یاساى بودجه، ئه‌و خاڵ و ماددانه‌ى په‌یوه‌سته به هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى وه‌ها دابنرێت له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.