له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، ماتيوو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق دووپاتى كرده‌وه كه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى ئيداره‌ى تازه له واشنتۆن، ئه‌مه‌ريكا به گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى له ناوچه‌كه و جيهان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه وێڕاى كه‌موكوڕييه‌كان، له سى ساڵى ڕابردوودا هه‌رێمى كوردستان نموونه‌ى ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتووى نيشان داوه و ده‌كرێت زياتر سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/1/28 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ماتيوو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر به‌ڕێز ڕۆب واڵه‌ر به‌شدار بوو، بره‌ودانى زياتر به هاوبه‌شى و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان تاوتوێ كرا و جه‌خت له گرنگيى هاوكاريى ئاژانسه‌كانى ئه‌مه‌ريكا وه‌ك ئاژانسى ئه‌مه‌ريكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى و ئاژانسه‌كانى دى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى كارگێڕى و ته‌كنيكى و يارمه‌تيدانيان له پرۆسه‌ى چاكسازيدا كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرا و جه‌خت له گرنگيى ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار و كه‌شێكى هانده‌رانه بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى بيانى له وڵات كرايه‌وه به‌تايبه‌تى له‌ڕووى ياسايى، دادوه‌رى و بانكدارييه‌وه تاكو بتوانن له هه‌موو بواره‌كاندا سوودێكى زياتر له سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى و بيانى به‌گشتى ببينن.
دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش و گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، به‌رده‌واميى پشتيوانيى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى پێكهاته‌كان و ئاواره و په‌نابه‌ران، پێويستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، گرنگيى پاراستنى ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕين له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ندين بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.