Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:20

سالح قەللاب هۆکاری دژایەتی سەرۆک بارزانی لەلایەن ئێران ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان بە تایبەت سەرۆک بارزانی لەلایەن وڵاتی ئێران، کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆی و جیهانى  لێکەوتەوە، وەزیرێکی پێشووی ئوردەن هۆکاری دژایەتی سەرۆک بارزانی لەلایەن ئێران ئاشکرا دەکات.

 

سالح قەللاب وەزیری پێشوی گەیاندنی ئوردن رایگەیاندووە کە لە سەرەتای تەنگەژەکانی سوریا لەلایەن ئێرانەوە، داوایان لە مەسعود بارزانی کرد کە دەروازەیەکیان پێبدات تاوەکو بەبێ کێشە ئێران بگەیەنێت بە سوریا، بەڵام بارزانی ئەمەی بە توندی ڕەتکردەوە و گوتی ئەمە ڕوونادات، بۆیە پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و بارزانی کاڵ بوویەوە.

 

هەروەها وەزیری پێشوی گەیاندنی ئوردن راشیگەیاندووە  جارێکی دیکە ئێران  لە رێگایقاسم سولەیمانی داوایەکی لە مەسعود بارزانی کرد کە سەردانی وڵاتی سوریا بکات، و سولەیمانی بەڵێنی بە سەرۆک بارزانی دا کە بەشار ئەسەد خۆی بە مەراسیمی سەرۆک دەوڵەت پێشوازیت لێدەکات، بەڵام بارزانی ئەمجارەش قسەی ئێرانی ڕەتکردەوەو.
بە سولەیمانی راگەیاند بۆم گرنگ نییە وەک سەرۆکی دەوڵەت پێشوازیم لێبکرێت یان نا با سەرەتا بەشار ئەسەد بچێت لەگەڵ گەلی کورد ڕێک بکەوێت له‌ ڕۆژئاوا ومافەکانی ئەوان بدات دواتر من ئەیبینم.

 

هەروەها سالح قەللاب راشیگەیاندووە هۆکارێکی دیکەی دژایەتی ئێران بۆ سەرۆک بارزانی ئەوەیە کە عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی هەولێری کردو داوای لە بارزانی کرد پێشوازی لە وەلید موعەلیم بکات ئەگەر هاتوو سەردانی بارزانی کرد بارزانیش ڕایگەیاند من بەهیچ جۆرێک ناچمە پێشوازی موعەلیم با وەزیری دەرەوەی عێراق ئەو کارە بکات و ئەوە کاری من نییە، هەربۆیە دوای ئەم زنجیرە داوایەک لەدوای یەکەی ئێران لە مەسعود بارزانی وایکرد کە بارزانی لای ئێران خۆشەویست نەبێت و ئەم هەڵمەتە لە ناوخۆش هاوکاری دەکرێت واتە ئێران بەتەنها خۆی ئەم کارە ناکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.